بردمی بای دامەنی باجی مەنیج

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  190 مشاهده
بردمی بای دامەنی باجی مەنیج
تا لەلای «بەسرا»وە خستمیە خەلیج
گێژی دام ئەم بەحری بێ پایانی خەم
قووتی دام دوژمن وەکوو نوقڵ و عەریج
هەر چی دوژمن پێت بدا هەنگوین و شیر
چاک بزانە تامی تفتە و، زەوقی لیج
گەر گرفتار بووی بە داوی ناکەسان
سوودی لێ نابینی جەفر و عیلمی زیج
گەر بەخۆت باوەڕ بکەی، تۆش ئادەمیی
هەر لە ئەو یانە و قوتابخانەی خەریج
«کەس لە دایکی دەرنەهێناوە جیهان»
هەر لەگەڵ تەدبیر و بیر، بۆتە مەزیج
تۆش وەکوو من، قوڕ بەسەر خۆتا مەکە
مەیفرۆشە خاکی نایابو بە هیج
چەندە ناخۆشە لەبەر چاوی هەژار
ڕوویی گرژ و دەستی قووچا و، چاوی قیج
نامەوێ ڕاجیتخلص ڕەواجی ڕووبەڕوو
تا نەبینە نەخشی هەر تەون و نەسیج