هەردوولا هەر خزمی خۆمن، مام ڕەجەب، یان خاڵ فەرەج

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  307 بینین
هەردوولا هەر خزمی خۆمن، مام ڕەجەب، یان خاڵ فەرەج
خزمەتی هۆزم ئەکەم، بۆچی ناکەم لێرە حەج؟!
تێر کولێرە گەر نەخۆی، بۆچی ئەکەی دوو تیرەیی؟
یەک دڵ و یەک ڕێ بڕۆ، ئەی مەردی مەیدانی بەوەج
گەر ئەتۆ خاوەن وچانی، دوژمنت، مەیدە وچان
نەک دەرێنێ چاڵی چاوت، هەژدەرت لێ بکاتە خەج
شێخەڵی ئەو نەونەمامە، شاقەلی مەردانی گرت
تا بە باخی نیشتمانا، ڕاست بڕۆن و بێ عیوەج
«نالیکەس»ی ناڵەی دێ لە گۆڕ و، «حەمدیکەس»ی دڵخۆشی ئەدا
وەک «مەلای کۆیە» بەرامبەر «حاجی قادرکەس»ی گۆڕقەرەج
شاعیران، هەر چوون و خۆیان خستە کۆشی نیشتمان
وەک برێشکەی کون لە کۆشان، کەوتنە ناو جانتای قەرەج
چەندە تیژ و تاڵە ژیکۆناسناوی ئەدەبی، ئەم ژیانەی بێ وچان
هۆزی چی؟ ئاواتی چی؟ سەیرانی چی؟ سامانی گەج!