شەکەرخەندەت پڕی کردن گوهەر، گەنج

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  199 بینین
شەکەرخەندەت پڕی کردن گوهەر، گەنج
لە لێوی گوڵ ئەپشکون نەخشی بێ ڕەنج
ئەگەر ساتێ بەرەو ڕووی دڵ بشەنگی
گیان سەرخۆش ئەبێ، بێ بەنگ و بێ بەنج
وەرە ئاوڕێک بدە بۆ لای هەژاران
بە دەردت موبتەلان، گەر پیر و گەر گەنج
لەبەر نارنجی سینە و گوڵشەنی ڕووت
فڕێمداون سەر و ماڵ و، «شەش و پەنج» «»
چییە توانام؟ کە تاوێ دابنیشم
کە زەنگیی کەوتنە ژێر دەستی ئەفرەنج
لە خاڵ و زوڵف و کوڵمەت، چۆن پەشۆکام
خەڵوز و ئاگر و دوکەڵ، لەگەڵ غەنج
زمانت لاڵە ژیکۆناسناوی ئەدەبی، تۆ لەتاوی
قەدی سەروی ڕەوان، لێوی گوهەرسەنج