قەدی سەروت، ئەوا گرتوویە نارنج
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
215 بینین
قەدی سەروت، ئەوا گرتوویە نارنج
لە «شەقڵاوە» و «سەلاحەددین»، «قەڵاسنج»
سەر و ماڵم لە پێناوت ئەنێم، تا
لەژێر پێت هەڵ بدەم سەرم و، بکەم پنج
لە«کۆیە» و «نازەنین» و خاکی هیران
هەموو گوڵزاری ئامانجن، بەبێ گنج
لە«کانی خان» و، «کانی سارد»، «قەمچخۆ»
بە قەمچی دەرئەچن ئینگلیز و ئەفرنج
لە کوردستان بڕا چاوی حەسوودان
دەوا بوو داخی تێکبەردان و ئەشکنج
هەموو ڕازاوە دیوار و حەساری
لە سافیدا، نەما ئاتاجی ماڵنج
لە کێوانی، ئەگەم ئینجا بە ئاوات
چ کوێستانی، چ گەرمێنی، بەبێ زنج
بە قوربانی قەد و سینە و بەر و بۆت
تیجاراتی فەڕەنگ و ڕۆم و بێت لنج
لەتاوی ڕوومەتی نازداری تۆیە
ڕەقێتەی گرت و کردی خەڵک قۆڵنج
بە کوردی، میوەجاتم پێگەیشتن
هەنار و سێو و هەرمێ و قۆخ و ئەترنج
بە دڵ داخی نەما ژیکۆناسناوی ئەدەبی، لە خۆشی
گوڵی ڕووی دڵبەری کوردی، گەش و خنج