دڵبەری کوردم کە دی، خوێنم بزووت
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
224 مشاهده
دڵبەری کوردم کە دی، خوێنم بزووت
ڕوومەتی، جەرگی کزاندم وەک بزووت
خەنجەری موژگانی ڕاکردم لە دڵ
بۆ سەرم وەستاوە ئەبرۆی تاق و جووت
فارسیی وت: «خون به یغما می خورمفارسی»
«ما يفوتعربی»ی عارەبی، بووە مایە فووت
خزم و دۆستانم، لە پێناوی تۆ نان
وا لەسەر تۆ، بوومە ڕەند و ڕووت و قووت
ئەی ڕەقیب، تۆ کونجڕێک پەیدا بکە
«تەیری گول ئاشق بە داری ژەقنەمووت»
چۆن لە ژێر ئەگریجەوە، کوورەی دەماند!
سینە و جەرگ و هەناومی پێ دەسووت
خستمی، لەنجە و نیاز و نازەکەت
کوشتمی، باڵایی بەرز و هاتوچووت
نەخشی خاڵ و خەت، خەتێک بوو خوێندمەوە
«هەرچی چاوی پێت کەوێ، ئەو دێتە دووت»
وا هەڵاوەسراوی پەرچەم، کەوتە چاو
ڕەش بووە ژیکۆتخلص، بە وێنەی خاڵی ڕووت