بێ کەسم، هێندەم بەسەرهات هەیت و هووت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  183 مشاهده
بێ کەسم، هێندەم بەسەر هات هەیت و هووت
ئێستە ڕاهیم، بوومە کەشکی ئاوەسووت
من وەکوو مێشی گەڕیدەی شیرینیم
زوڵفی تۆ لێم بۆتە تاری عەنکەبووت
شێت و هار بووم و لە چاوت، چا نەبووم
بۆ چمە سا «بوودوجانە» و «جەلجەلووت»
پەرچەمت بنبار و سەربارت کە بەست
بۆ تەن و لێدانی سەرمە، بارە شووت
هەر وەکوو ماری ژنان کوشتەم، ئەمن
دایوەشاندووم، تۆپ تراقەی گورج و زووت
هێند لە دیوانی مەحەببەت مامەوە
بیری ئەستوورم، بەرانبەر داوە مووت
خاڵەکانت دەنکەنارن بۆ نەخۆش
چاوەکەم، یاقووتی لێوت بۆتە قووت
هەندەسەی باڵا و کوڵمانم کە خوێند
شارەزا بووم توول و عەرز و، ئینج و فووت
هەروەکوو ژیکۆتخلص، لە ئاگردانی ڕووت
ڕووت و قووتم، وەک فڕووجی ئاوەڕووت