دڵبەری کوردم کە دی، خوێنم بزووت

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  263 بینین
دڵبەری کوردم کە دی، خوێنم بزووت
ڕوومەتی، جەرگی کزاندم وەک بزووت
خەنجەری موژگانی ڕاکردم لە دڵ
بۆ سەرم وەستاوە ئەبرۆی تاق و جووت
فارسیی وت: «خون به یغما می خورمفارسی»
«ما يفوتعەرەبی»ی عارەبی، بووە مایە فووت
خزم و دۆستانم، لە پێناوی تۆ نان
وا لەسەر تۆ، بوومە ڕەند و ڕووت و قووت
ئەی ڕەقیب، تۆ کونجڕێک پەیدا بکە
«تەیری گول ئاشق بە داری ژەقنەمووت»
چۆن لە ژێر ئەگریجەوە، کوورەی دەماند!
سینە و جەرگ و هەناومی پێ دەسووت
خستمی، لەنجە و نیاز و نازەکەت
کوشتمی، باڵایی بەرز و هاتوچووت
نەخشی خاڵ و خەت، خەتێک بوو خوێندمەوە
«هەرچی چاوی پێت کەوێ، ئەو دێتە دووت»
وا هەڵاوەسراوی پەرچەم، کەوتە چاو
ڕەش بووە ژیکۆناسناوی ئەدەبی، بە وێنەی خاڵی ڕووت