ئەی جیلوەدەری عالەمی ئەعلا، ڕوخی گوڵبووت

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  223 بینین
ئەی جیلوەدەری عالەمی ئەعلا، ڕوخی گوڵبووت
وەی چارەسەری عاشقی ڕیسوا، سەری گێسووت
زوڵفت لە نەزەر ئاینەیی حوسن و جەماڵت
حەیرانە، پەشۆکاوە، لەبەر شوعلەیی دڵجووت
خەندەی لەبی گوڵناری تۆ، گەر بێتە تەجەللا
بێ شوبهەیە سووتانی هەموو عالەمی ناسووت
وا هەڵخەڵەتا دڵ، کە لە گۆشەی نەزەری تۆ
کەوتۆتە بەڵا، هەروەکوو دێوانەیی هاڕووت
سەرحەڵقەیی مەستانە، ئەوی مەستی دەمی تۆن
وەک خاتری من ئێستە کە سوڵتانە لە لاهووت
بزماری موژەم، سوور و سپی ئەشک ئەدۆزێ
چاوم بە خەوا نایە، لەتاو نێرگسی نووستووت
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە ئەزەل باغی سەر و سوورەتی تۆی چاند
بۆ بەختی ڕەشی، خونچەیی ئەو باغە نەپشکووت