ئەی سەنەمی ئازەری دڵ پڕ عیتاب

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  179 مشاهده
ئەی سەنەمی ئازەری دڵ پڕ عیتاب
بۆچی دەکەی ماڵی غەریبان خەراب؟!
شێوەیی ڕەونەق، بە بەهاران لیباس
کوڵمە وەکوو نووری خودا، ئیلتیهاب
لەفزی دەمت، گەوهەری بەحری مەعان
خەندەیی تۆ، جیلوەیی مەوجی سەراب
زوڵفی ڕەشت، بوو بە کەمەندی دڵان
شیشەیی موژگانە لە جەرگی کەباب
سیحری دوو چاوانتە، عاشق پسێن
ئەبرۆیی خوێنڕێژتە، تیغی قەساب
دەستی وەکوو لالە بە خوێنم ئەکەی
شاهیدە بۆ ڕۆژی قیامەت، خیضاب
ماچی دەمت، بیدە بە ڕاجیتخلص زەکات
زیوی ڕووان، گەیوەتە وەختی نیساب!