ئەی سەنەمی ئازەری دڵ پڕ عیتاب

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  273 بینین
ئەی سەنەمی ئازەری دڵ پڕ عیتاب
بۆچی دەکەی ماڵی غەریبان خەراب؟!
شێوەیی ڕەونەق، بە بەهاران لیباس
کوڵمە وەکوو نووری خودا، ئیلتیهاب
لەفزی دەمت، گەوهەری بەحری مەعان
خەندەیی تۆ، جیلوەیی مەوجی سەراب
زوڵفی ڕەشت، بوو بە کەمەندی دڵان
شیشەیی موژگانە لە جەرگی کەباب
سیحری دوو چاوانتە، عاشق پسێن
ئەبرۆیی خوێنڕێژتە، تیغی قەساب
دەستی وەکوو لالە بە خوێنم ئەکەی
شاهیدە بۆ ڕۆژی قیامەت، خیضاب
ماچی دەمت، بیدە بە ڕاجیناسناوی ئەدەبی زەکات
زیوی ڕووان، گەیوەتە وەختی نیساب!