شۆخەکەم، ڕووی لە حیجابا بنوێنێ چ عەجەب!
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
203 بینین
شۆخەکەم، ڕووی لە حیجابا بنوێنێ چ عەجەب!
ڕەوشەنی، ڕۆژی سەما گەر بکوژێنێ چ عەجەب!
غەمزەکەی چاوی پساندوویە دەمار و ڕەگی دڵ
گەر هوما ئێسک و تەنی باز بشکێنێ، چ عەجەب!
زوڵفی چەوگانی جەفا، گیانی بە یەغما بردووم
شەق ئەگەر گۆیی لە مەیدان بڕفێنێ، چ عەجەب!
عیشوە و نازی، تەپاندوویە هەناو و جگەرم
لەرزە گەر خانەیی دنیا بتەپێنێ، چ عەجەب!
پڕتەوی نووری ڕوخی تۆیە، دڕاندوویە بەدەن
مەهـ ئەگەر بەرگی کەتانی بدڕێنێ، چ عەجەب!
تا جگەر ئیشی چەکوچکارییە، شاگردی دڵم
لە دەروون، کوورەیی خەم گەر بدەمێنێ چ عەجەب!
ڕەمزی ئەبرۆتە، هەڵیکەندووە جەرگی ڕاجیناسناوی ئەدەبی
کارەبا، ڕیشەیی عەردیش بپسێنێ چ عەجەب!