دائیما شایانی عیشقە، زەمزەمەی چەنگ و ڕوباب
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
202 مشاهده
دائیما شایانی عیشقە، زەمزەمەی چەنگ و ڕوباب
ڕەقس و دەستووری تەشەووق، ساقیی و دەست و شەراب
دڵبەر و شاهید، لەسەر تەختی دڵ بگرن دەماخ
ڕوو لە هەر لایێ بکەم، سا بمکوژن مەست و خەراب
ئەی گەلی موفتی و نەقیب و قازیی و سۆفی و ڕەقیب
من بە خۆم دەمرم، چ حاجەت، ئێوە لێم بگرن عیتاب
هەر کە خۆی پۆشی لە قەسر و، وردە ڕەمزی خستە دەر
دێمە حاڵی حەشر و ناکێشێ دوو زوڵفی بۆ جەواب
تا بە کوللی دەر نەچم، لەم خاکەدا ناگەم بە کام
خاکی غوربەت نەخشە، هێزم لێ بڕا، دڵ پڕ قولاب
هێندە زەڕڕاتی لە شەش ئەترافەوە هاویتە ڕووم
أَذهَبَتْ عَني البَصَر، حَتّي تَوارَت بِالحِجابعربی
خودفرۆشیی کەس نەکا، تا دڵبەرم نرخی ئەکا
سەربەخۆ، ئاخر کە ڕاجیتخلص کەوتە حاڵی ئیزتیراب!