لەبەر دووری، دڵم وەختێکە خوێناوی جگەر ئەخوا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  222 مشاهده
لەبەر دووری، دڵم وەختێکە خوێناوی جگەر ئەخوا
سەر و داوێن و سینەم، ئێستە شاڵاوی سەقەر ئەخوا
ئەزانێ موبتەلاتە دڵ، ڕەقیبم، بۆیە ئیمڕۆکە
بە سەد فریاد و نافامی، ئەڵێن وا مێشکی کەر ئەخوا
خەیاڵم هەر لەلای تۆیە، بەچی باوەڕ ئەکەی بیڵێم
وەکوو منداڵی ساوا، مەمکی قامیشی شەکەر ئەخوا
دەماخم وا پەشۆکاوە، بە شێوەی لەشکری زوڵفان
لە سەر موڵکی مەلیک غازی، شەرەر ئێسقان و سەر ئەخوا
بە چۆڵێکدا ئەڕۆم ڕێگای گەیشتن سەختە، نایزانم
ئەوەندەی ماوە ژین تێشووی تکای باس و خەبەر ئەخوا
هەموو عالەم ئەزانێ، دیدە شایانی نییە و گریان
لەگەڵ ئەم لوتفەدا بۆچی سەروچاوی بەسەر ئەخوا؟!
لە دووری تۆیە ئاخ و داخ و گریە و ناڵە، هەم دەر هەم
بە وێنەی گورگی برسی، جەرگی ڕاجیتخلص دەربەدەر ئەخوا