خوویی ویم کەوتە سەر و عیشق بە قووەت کە دوا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  193 مشاهده
خوویی ویم کەوتە سەر و عیشق بە قووەت کە دوا
قۆڵی خۆم هەردوو دەرێنا لە کراس و لە کەوا
دڵی خۆم دایەوە هەرچەند بە دەسیسە و فڕ و فێڵ
ئاقیبەت بازی دوو چاوی، بەخوا خستییە هەوا
لاوی کوردانەیی من، «دانس و پلەیینگ» ناکا
شووشەیی پڕ مەزەیی عیشق لەگەڵما ئەخوا
جارجارە کە بەیەک غەمزە دوو چاو هەڵئەبڕێ
مەقنەتیسێکە، لەسەر عەردەوە ئەمخاتە سەما
هێندە لەو قاپییە ئەخزێم، دەس و دامێنی ئەبم
ئاخیری، لەو دەمە ماچێکم ئەبینێ بە ڕەوا
هیچ هەڵنایە بەڕۆژ چاوم و دڵ بێهۆشە
هەر وەهاش چاکە، لە ژێر تاقی برۆی بم لە شەوا
کونجی لێوی بگرە و، ڕاجیتخلص لە مەیخانە مەڕۆ
بیمژە بادەیی دەم، بۆ هەموو دەردێکە دەوا