بە تەمای سیمبەرێ مردم و هێندەم هەڵە کا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  206 مشاهده
بە تەمای سیمبەرێ مردم و هێندەم هەڵە کا
هەر خەریکە دڵی ئەم خەڵکە بە تووشی تەڵە کا
چاوە چاوی ئەوەمە، جارێ بە باڵای شا بم
لێوی وشکم بە تەڕی، مەستی ڕوخی بێ پەڵە کا
نووری دیدەم کە لە زاخاوی خەوی پەرچەم بێ
ڕاستە پەروەردە ئەبێ گیان لە دوو چاوی بەڵەکا!
پێشڕەوی یارییە، بەزمی گوڵە، یار هاتە وەفا
هەر کەسێ عاشق و سەرخۆشە، بڵێن کۆمەڵە کا
هەرچی شێخ و وەلییە و لافی کەرامەت لێدا
سەری بوکتە وەکوو مار، بیگرە لە کوچک و کەڵەکا
تەمبەڵی خورد و خەوە، هەرچی لە هۆزی وازە
هەر ئەبێ کاری بەد و خۆی کەر و بێ حەوسەڵە کا
دڵی ڕاجیتخلص کە خەڵووزی ڕەش و بێ سۆزی گەلە
دڵبەری مەیلی نییە، تازە بە کێ تەشقەڵە کا؟!