وەختە لە خەفەت بمرم، هەرچەندە کە ئەو سڵ کا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  180 مشاهده
وەختە لە خەفەت بمرم، هەرچەندە کە ئەو سڵ کا
پەردەی دڵەکەم شەق بوو، من ڕەنگە کە بێ دڵ کا
تا ڕۆژی دوایی دێ، هەر دوای ئەکەوم ئاخۆ
لە کوێ کەمەری دەگرم، دەستم لە سەر و مل کا
تا سوورەتی غارم بێ، ترسم لە ڕەقیب نابێ
دەججالی بە نەفرەت بوو، با هەر کەرەکەی جل کا
پارەی جگەری مفتم، دەسکەوتووە تا ئیمڕۆ
نۆرەی حەسەنەی یارە، چاوی کە پڕی کل کا
مەی، میوەیی مێوێکە، عالەم لەمە سەرسامە
هیوایەتی مەیخانە، پڕ سەوسەن و سونبول کا
باخاتی درەوشاوی ئەو ساقییە لێو ئاڵە
ویستی بە چڵێکی، خۆی، گیرۆدەیی چل چڵ کا
سۆفی لە دەمی مەی دا، داخی بە دەماخی دا
مێشکی لەسەرا دۆڕاند، خۆی تازە چ ئاقڵ کا!
یار، بەندی دڵی کێشا، هەی قوڕ بە سەری موفتی
بێ قیمەتە، هەر پووچە، با هەر هەڕەشەی زل کا
ژەهری لە برین ناچێ، چاوی دڵی تا نەفڕێ
ڕاجیتخلص لە خەمی کوردان، گەر خۆی بە مەسەل گڵ کا!