دڵ، کاتێ لە ناو چیمەنی زوڵفانی ئەهاڵا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  162 مشاهده
دڵ، کاتێ لە ناو چیمەنی زوڵفانی ئەهاڵا
جارێ ئەگەیشتە بەری پێی، جارێ لە باڵا
وەختێ بە خەت و نوختەیی خاڵ، قاقەزی ڕووی هات
کێ بێ لە سەر و کوڵمی نەوەستێ بە موتاڵا؟!
بڕوانە نمی ئارەقە، گەرمایەتی شۆخم
سەیری کە، دەم و لێو و مەم و سینەیی واڵا
بەم لەشکری خەم، فیرقەیی خاڵی نەشکا بۆم
چۆن دێتە شکان پۆلی، لەگەڵ قامەتی ئاڵا
هاوخوێنەکەمە پرسی، لە ڕۆژانەیی ماچان
هەی کاکە لە ڕۆژ چیتە؟ تۆ لێم پرسە لە ساڵا!
من هەروەکوو مەجنوونم و سەرگەشتە لە دەشتان
ئەو هەروەکوو لەیلایە، کە دانیشتووە لە ماڵا
هەر ڕەش بەوە، دووبارە، بسووتێوە تۆ ڕاجیتخلص
قەت حاڵەتی تۆی نایەتە بەر چاوی خەیاڵا