یاری عالەمسۆزی من، وا چاکە ماچی سەر نەکا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  135 مشاهده
یاری عالەمسۆزی من، وا چاکە ماچی سەر نەکا
گەر شەهەنشایە، لە قاپیی کەوتووم من دەر نەکا
من کە بادەنۆشی قەترەی خوێنی جەرگم، لەم دەرە
با مەزەی لێوانی بۆ میوانی ڕووی بێبەر نەکا
چەرخی پێشچوون، شۆرەتی خستوومە شاری عیشقەوە
زاهیدی خۆبین ئەگەر چی وت، بڵێن خۆی کەر نەکا
یاری بیدعەتپەروەرم، ئیمڕۆکە گەر وێنەی نییە
پێی بڵێم چی؟ گەر حوکمڕانی بە ئەسکەندەر نەکا
مەجمەرێکی سینە بوو، بردوومە بۆ ئەو دڵبەرە
چۆن ئەبێ میسک و عەبیر و غالییەی پێ وەر نەکا؟
دڵ لە جۆشی پەرچەما، سەرمەستی ئاپۆرە لە جەنگ
ناڕوا، تا خۆی زەدەی سەد خەنجەر و نەشتەر نەکا
زۆر دەترسم ئاخیری، ڕاجیتخلص، ڕجای نەگرێ گوڵی
پێی بڵێن لایبەن لە ئەم دەرکانە، با سێبەر نەکا