چیکە کوێستانم لەبەر هەتاوا، سەر سپی نەکا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  211 مشاهده
چیکە کوێستانم لەبەر هەتاوا، سەر سپی نەکا
چیکە گەرمێنم لە ناو دڕک و داڵ، پێ پەتی نەکا
تا لە کوردستان، ناوی تەواوی وڵاتان نەکا
سۆز و بڵێسەی ئەستێرەی چاوی، یارمەتی نەکا
بە پێ هەڵپەڕین، شایی و دەسگوشین، پیر و مناڵان
نابێ جەرگی خەم، سەودای تێکۆشین لەتلەتی نەکا
دەم زێ و ڕووبار، دەشت و بیابان، دێهات و ناو شار
کاو و کێوسار، نازی جوانان چۆن خەتی نەکا؟!
هەر باخ و ڕاخی نایاب و ڕەنگین، ناو و قەراخی
نابێ وەجاخی کوردی نازەنین، خزمەتی نەکا
ئەی هۆزی دڵسۆز، جگەر بە بۆنسۆ، سەودایی نەورۆز
دەری کەن لە کۆز، هەرچی سەربەخۆ تایبەتی نەکا
ڕاجیتخلص بە کوردی ئەڵێ بە هیوای ناو دار و بەردی
ئەوی لە دەردی خۆشبێ لە هانای قیمەتی نەکاحساب ابجد: 1941