بۆ جیازی کوڵمە ڕۆح و دڵ لە من داوا ئەکا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
230 مشاهده
بۆ جیازی کوڵمە ڕۆح و دڵ لە من داوا ئەکا
ژین و عەیشی من بە یەک دەم، سەربەسەر یەغما ئەکا
دڵبەرەی خەنجەر وەشێنەی، پڕ شەڕەی، عاشقکوژە
خۆی لەناکاو دەرئەخات و، بێ کەسان ڕیسوا ئەکا
من گوڵی ناز و نەعیمی پێ ئەدەم، بۆ ڕەم ئەکا؟
چونکە یا خۆشم دەوێ، ئەو، بۆیە لێم حاشا ئەکا
نامەوێ باخی بەرینی جەننەت و، موڵکی ئەبەد
گەر سەری یەک موو لەگەڵما، یاری ڕەنگین چا ئەکا
من نەزەرکەم خۆی ئەپۆشێ، من بگریەم خۆش ئەبێ
من بڕۆم ئەو ڕادەوەستێ، من بوەستم، ڕا ئەکا
ئەی بە قوربانی سەر و ڕووی زەمزەمەی جانانە بم
وا بە تاریکی و بە ڕووناکی، دڵان شەیدا ئەکا
بگرە دامێنی بە کوللی، بەر مەدە تۆ ڕاجیاتخلص
یا بە جارێ ئەتکوژێ، سا یا بە خۆت هەمتا ئەکا!