کاکە! گەر بیزانی کوردستان لەسەر کێو باز ئەکا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
308 مشاهده
کاکە! گەر بیزانی کوردستان لەسەر کێو باز ئەکا
بووکی تازە و تەڕ لە خاکی خەڵکەوە داخواز ئەکا
پیرەمێردێکی وەجاخ کوێرە، لە چاخی نووحەوە
قەت لە جێ نەبزووت و داوای هەر قز و پاپاز ئەکا
هەر مناڵێکی دەریکرد و لە خاکی ڕۆییە دەر
ئاقڵیی غوربەت بڵندی کرد و ئێستا ناز ئەکا
کەی لە جێوە، ئێسک و ماسولکەی بەهێزی پێوەیە؟
بۆچی داوای پاڵەوانی و پێشەوە و حەمباز ئەکا؟
لاوی کوردی! گەر دەزانی خاکی پاکت چەند بەشە
چاو تەماشای عارەب و تورک و خەتی شیراز ئەکا
تازە، ئەم زاوایە لەو بووکە نەژادی پێ ئەگا؟!
بۆچ بە شەوکاری، لەناو دوو لینگە خۆی لاواز ئەکا؟
هۆز و تیرەی ئەجنەبی، پەروانەئاسا هەڵکزان
تازە وەک ئاوارە بولبول، کوردی من ئاواز ئەکا!
خەڵکە، هەروەک فڕفڕۆکە هاتە خوار و کەوتە سەر
کوردی تادار و تەمەڵ، خۆی گیرەوەی هەوراز ئەکا
من کەوا دڵسۆزی ئەم خاکەی وەتەنم و، خاکەسار
هەروەکوو ڕاجیتخلصم، بە کۆڵێ تانە خۆی سەرباز ئەکا!