بۆ پێگەیینی مردم و چەندم بە تەما کا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
174 مشاهده
بۆ پێگەیینی مردم و چەندم بە تەما کا
ئەم بێچووە ناکامە و دەرنایە لە داکا
ڕۆژی هەموو کەس کەوتە سەما و، تافی بڵند بوو
ئەستێرەیی بەختی منە، هەڵنایە لە ماکا
چاوم، کە بە خوێن گوڵگوڵی ئەسرین ئەپژێنێ
پڕ خەندە، دوو چاوە ڕەشەکەت با تەمەشا کا
وا دوکەڵی ئاهم، سەر و ڕوو و گەردەنی پۆشی
لێوت چ دەبێ ڕەحمە تنۆکێکی ڕەوا کا؟
دڵ، سەیری، وەکوو مەنجەڵی سەر ئاگرە دەکوڵێ
خوێن بوو بە هەوا، وەختە دڵیش سەر لە هەوا کا
دەستم نەشکێ، بیگرمە ئێخەت بەری نادا
مێشکم نەتەقێ، هەر دەبێ میشکی تۆ بە با کا
ئاخاوتن و دەرکردنی تۆ، هەر یەکە بۆ من
یەکدڵ ئەوەیە، بۆ سەروکاری تەقەلا کا
گیانە وەرە لام، چونکە ئەتۆش کوردی وەکوو من
ئاسان نییە دڵبەر دڵی دڵبەر بەرەڵا کا
گوژاڵکەیە دووریت و، لە هەر لاوە مژیومە
لێوت چ دەبێ، دەردی دژی ڕاجیتخلص دەوا کا؟!