گوڵ پێ ئەکەنن، لالە ئەپشکون، لە چەمەندا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  229 مشاهده
گوڵ پێ ئەکەنن، لالە ئەپشکون، لە چەمەندا
باڵا ئەهەژن، بەر ئەوەرن، چەندە لە چەندا
سوورن دەم و لێو، زەرد و سپی لامل و گەردن
خاڵ و خەتی ڕەش، چاوی بەڵەک، سەوزە لە تەندا
ئەو دارو گیای بەهرەوەری و، بەرهەمی ڕاستی
«زەردەشت»ە کە چاندوویە لەناو خاک و وەتەندا
یاری وەکوو تۆی دیوە، بە چاوی هونەر و تیژ
چی جانەوەر و جندە، هەمووی خستنە بەندا
ئەو پەرچەم و ئەگریجە، قڕی دێو و درنجە
شەیتان و درۆ، گشتی، لەناو داو و کەمەندا
ئەو مەرجە، کە بەستوومە لەگەڵ خەندەیی لێوان
دۆڕاوم ئەگەر بیخەمە هەنگوینی لە قەندا
دار و دەوەنم شانە و هێلانەیە بۆ ژین
ڕازانەوەیی هۆشە، لەناو شاخ و چەقەندا
وەرگێڕیکە تۆ ڕوو، لە دڵی شێختە دوژمن
ئاشی لەگەڕاندایە و خەرمانی لە شەندا
با هەڵبێ لە ئاسۆی هەوەسا، ڕۆژی ڕووانت
ئاوا بێ شەوی بەد، لە سەمای ئاریی و زەندا
مازووچنی پاشۆل کونە، ژیکۆتخلص کەچەڵی گەل
پەندی کە هەمووی ئاوە، ئەپێوێ لە سەرەندا!