عود و گوڵووک و شەنگەبی، ئاوی بەدەم هەوار دا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
290 مشاهده
عود و گوڵووک و شەنگەبی، ئاوی بەدەم هەوار دا
قۆخ و هەڵوژە و سەوزە چڵ، بەهەشتیان قەرار دا
من ڕووبەڕووی مەیدانەوە، کەوتوومە ناو سەیرانەوە
حەیا بە کۆڵ و شانەوە، هەمووم بە چاوی یار دا
چاوت بەخەو، لەنجەت کەوی، خێرا ئەڕۆی، خۆش ئەسرەوی
وەک مەکتەبێکی سانەوی، لەقەت لە سەد هەژار دا
لەم شارە پایز بار ئەکا، زستان و هاوین جار ئەکا
سەرماو و گەرما تار ئەکا، تا ڕەونەقی بەهار دا
جارێ بە سینە و دوگمەوە، جارێ بە گرژی کوڵمەوە
جارێ بە چاوی سورمەوە، قەندی بە ڕۆحی زار دا
مەیلێ بە حاڵم کە دەمێ، گوێ بگرە گوفتارم کەمێ
لە تاوی تۆ کە عالەمێ، شیشەی لە جەرگی پار دا
ڕاجیتخلص غولامە لەم دەرە، ئەگەرچی هەر سەوداسەرە
قسەی خراپی گەوهەرە، کەسێ بۆ نوکتە غاردا!