ساقی وەرە بنوێنە لەسەر شەوقی خومارا

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  314 مشاهده
ساقی وەرە بنوێنە لەسەر شەوقی خومارا
ئەو قامەتە ڕەنگینە، لەناو بۆس و کەنارا
تا کورد لەسەر ئاگری پەڕسۆزی نیفاقن!
بۆم تێکە مەی و، لێدە لە ئاهەنگی بەهارا
ئەم کۆمەڵە، بەندی دڵی دوژمن ئەپسێنن
ناوێکی هەبێ کۆمەکی یاری لە دیارا
چەند خۆشە لە لایێکەوە، گوڵشەن لە تەماشا
بولبول بە کزەی ئاهەوە، قومری لە چنارا
نەیزانی، هەتا پشتی نەنا کوردی قەلەندەر
خشتێکی کە دای دوژمنی ڕۆحی، بە هەوارا
وا تێمەگە بێ مەیلە، لەگەڵما دڵی دڵدار
باس و خەبەری فەننییە، ئەیکەم لە هەزارا
پشت و قەوەتی هۆشمە، ڕووی لوتفی نیگارم
تاب و تەرەب و جۆشمە، ئەو یارە لە شارا
کوردێ، کە وەکوو خەرمەنی پووشن لە نەزەر خەڵک
با ئاگری تێبەردەن و، بڕوا بە نزارا
ڕاجیتخلص، غەزەلی عیشقی تۆ هەر کوردییە ئیمڕۆ
ئەم تۆپە تەرازووی وەتەنە، سا کەسوکاراحساب ابجد: 1933