کەمانچە و شەو
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
533 مشاهده
عەشق خۆی کرد بە کەمانچە
تەنیاییی هات هەڵیگرت و
شەو درەنگان نای بە ژێرچەنەی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر هێندەی لێدا و هێندەی لێدا
هەتاکوو شەو ژانی گرت و
کازیوەی بوو
هێندەی لێدا و هێندەی لێدا
هەتاکوو ژێ دڵۆپ دڵۆپ
ئاوی شیعری ڕەنگاوڕەنگ و
ئاوی خەونی ڕوونی دەردا!
تەنیاییی هات هەڵیگرت و
شەو درەنگان نای بە ژێرچەنەی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر هێندەی لێدا و هێندەی لێدا
هەتاکوو شەو ژانی گرت و
کازیوەی بوو
هێندەی لێدا و هێندەی لێدا
هەتاکوو ژێ دڵۆپ دڵۆپ
ئاوی شیعری ڕەنگاوڕەنگ و
ئاوی خەونی ڕوونی دەردا!