درێژ

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  254 مشاهده
تەنها پێنج دەقیقەی ترە و بەڕێم ئەکەی
بە یەکەوە ڕاوەستاوین، بێدەنگیمان درێژ ئەدوێ
هەموو شتێ درێژ، درێژ
تۆ خۆت درێژتری لە من
سێبەری هەردووکمان درێژ
پرچت درێژ
کراسی مۆری ئاودامان،
ئەویش درێژ
شۆرابەی گوارەکان، درێژ
نینۆکی زەڕکەفتیی درێژ
واگۆنی ڕیزبەستوو، درێژ
شۆستەی قەراغ درێژ، درێژ
دڵۆپە فرمێسکیش، درێژ
شەو درێژ و
هێڵ درێژ و
ئاوارەییی من درێژ و
ئیستە دوو دەقیقەی ئەوێ بۆ سەعات هەشتی دابڕان
وەرە با ئاوێزانت بم
بۆ ماچێکی دوورودرێژ!