نیوەڕۆی شەوان
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
496 مشاهده
«با» نیت و هەڵئەکەیت،
پێکەوە خەیاڵ و کاغەزی سەرمێزم ئەفڕێنی.
باران نی و ئەباری و پێکەوە
باڵندەی ئەم سەرە غەوارە و
چاوانی قەڵەمم تەڕ ئەکەی
لە کوێ بی لە لامی
غەیبیت و ئامادەیت
شوێنیت و ئەجووڵێیت:
سەر ئەکەی، خوار ئەکەی، ڕائەکەی.
شارێکی ئەفڕیت و شەقامی هەڵئەستی و
گەڕەکی و کۆڵانی و درەختی و لە شەقەی باڵ ئەدەیت
زەمانیت ئەوەستی و لەپڕیش
دێیتەوە و لا ئەدەیت
مێژوویەک هەر شەو بوو:
قوبە بوو بۆ خەون و جەنگەڵی بینین و ئاونگی کازیوەی سەرینم
ئەمێستا بە ڕۆژیش شەوێکم: داگیرساو
نیوەڕۆی تاریکم و خەونێکم
بەپێوە وەستاوم و ئەتبینم!
پێکەوە خەیاڵ و کاغەزی سەرمێزم ئەفڕێنی.
باران نی و ئەباری و پێکەوە
باڵندەی ئەم سەرە غەوارە و
چاوانی قەڵەمم تەڕ ئەکەی
لە کوێ بی لە لامی
غەیبیت و ئامادەیت
شوێنیت و ئەجووڵێیت:
سەر ئەکەی، خوار ئەکەی، ڕائەکەی.
شارێکی ئەفڕیت و شەقامی هەڵئەستی و
گەڕەکی و کۆڵانی و درەختی و لە شەقەی باڵ ئەدەیت
زەمانیت ئەوەستی و لەپڕیش
دێیتەوە و لا ئەدەیت
مێژوویەک هەر شەو بوو:
قوبە بوو بۆ خەون و جەنگەڵی بینین و ئاونگی کازیوەی سەرینم
ئەمێستا بە ڕۆژیش شەوێکم: داگیرساو
نیوەڕۆی تاریکم و خەونێکم
بەپێوە وەستاوم و ئەتبینم!