شیعری کاولستان

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  220 مشاهده
وشەمان چاند بۆ ئەوەی لەم:
دەشتانەدا دواڕۆژ بڕوێ:
وشەمان ئاوێتەی «با» کرد
بۆ ئەوەی لەم ئاسمانەدا
ڕاستی بفڕێ!
شیعرمان کرد بە زەنگی بەرد
بۆ ئەوەی لەم شاخانەدا
مێژوویەکی نوێ ڕاپەڕێ!
بەڵام مەخابن
مەخابن!
دەشتەکانمان وەک پەڕە کاغەز سووتان و
ئاسمانمان کرد بە قەفەز و
شاخەکانمان تیرۆر کرد و
وا ئێستاکە شیعریش بووە بە خەڵووزی کاولستان!