لاورا
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
3 دقیقه
724 مشاهده
لاورا
پڵنگە شیعری خۆش ناوێ!
لاورا ئەڵێ: هۆنراوەی تۆ و
پڵنگە تووڕە و برسییەکان لەیەک ئەچن.
لاورا ئەڵێ: کە شەو دادێ
لە زیکەیان ئەترسم.
هەر پێم ئەڵێت و پێم ئەڵێ:
وەک ئەنووسیی بە باڵی کۆترێ بنووسە!
بە دەنووکی چۆلەکەیەک
یاخود بە ڕوومەتی گوڵێ
بۆچی بە چڕنووکی پڵنگ؟
چی بکەم، لاورا، پڵنگ نەبووم
نە بە دەنگ و
نە بە چنگ و
نە بە سیما
بەڵام لاورا «داوە»کانی هەر چوار دەورم
تۆ ئەو «داو»انەت بیر نەچێ؟
لاورا
بە هاوارا و بانگە بانگی چیاکانم
بە هەڵسانە سەرپێی بەرد و
بە دەنگی بەرزی درەختم
زۆر پەست ئەبێ!
لاورا ئەڵێ: نزم بدوێ
مەبە بە گڤەی شێتوێت
مەبە بە چەمی زستانە و
دەنگ هەڵمەبڕە
نزم، نزم، نزم بدوێ!
چی بکەم لاورا! منیش هەمیشە هەر سروەم
لە ڕەشەبا و
مانگەشەوم لە گەرداو، لا جوانتر بووە
بەڵام ئاخر سێدارەکان لاورا!
سێدارەکانی چوار مەرگم
سێدارەکانت بیر نەچێ!
لاورا
لە وڕێنەی شەوانەم و
لە جووڵەجووڵی خەیاڵم و
لە تەقەوڕەقەی هاتوچۆی مەکۆی ژانم
دەهریی بووە و
وا خەریکە ماڵ جێ بێڵێ!
لاورا ئەڵێ: دە بە ئارامی پاڵکەوە
بە ئارامی خەو ببینە و
وەکوو ئەم خەڵکە ڕاکشێ!
چی بکەم لاورا!
منیش هەر حەز بەوە ئەکەم
بوخچەی هەورێکی شلومل سەرینم بێ.
وا حەز ئەکەم، وەک چارۆگەی
بەلەمێکی سەر ڕووی زەریا
لەبەر سایەقەی شەوێکی دڵنیادا
لەرەم نەیە!
بەڵام لاورا، ئاخر لاورا، ئەنفالەکان
ئەنفالەکانت بیر نەچێ!
لاورا ڕقی
لە ڕەنگی گریان و بۆنی
شین و شەپۆڕ ئەبێتەوە
لاورا ئەڵێ:
ئەم تەمومژە لابەرە لەسەر چاوت
ئەو پەردەیە هەڵبەرەوە لەسەر خەمت و
ڕوون بەرەوە
وەک سپێنەی چاوەکانم ڕوون بەرەوە
وەکوو قژم بریسکەت بێ و
وەکوو خوێنم قوڵپ بدە و
وەک سپیدەی گەردنیشم
شەوق بەرەوە!
چی بکەم لاورا! چی بکەم منیش
زۆر حەز ئەکەم شەپۆلی پێکەنین بمبا
زۆر حەز ئەکەم، پرشنگەکانی گۆرانیی دامپۆشن و
زۆر حەز ئەکەم، ببم بە گەڵا شیعرێکی هەڵفڕیوی نیوەشەوی باندی سەما
بەڵام لاورا! ئاخر لاورا! تۆ هەڵەبجەمکان،
تۆ هەڵەبجەمت بیر نەچێ!
لاورا نایەوێ قەت چارەی
شیعری سیاسیم ببینێ
ئەو گەلێ جار، لە ژوورەکەم دەریان ئەکات
ئەو گەلێ جار، چەکیان ئەکا و
پێناسەیان ئەسووتێنێ و
دروشمەکانیان ئەدڕێنێ!
لاورا ئەڵێ: ئەم گژەبای سیاسەتە
وەختێ کە دێت
ڕۆحی شیعر ئەژاکێنێ
شەونمیان وشک ئەکاتەوە!
لاورا ئەڵێ: ئەو شیعرانەت
ماڵیان پڕ کردووم لە دووکەڵ
لە بۆکڕووزی غەریبی
لە بۆنی گۆگردی خوێن و
لە ناڵەناڵی سێدارە و لە تەمتومانی تەنیایی
ئەو شیعرانەت، سووتوو لەسەر کورسییەکەم و جلکەکانم و چەرچەفی پاکم جێ دێڵن
لەسەر مافووری هۆڵەکەم،
جێ پێی خوێناویی جێ دێڵن،
لەگەڵ خۆیان قوڕ و لیتەی کۆچ و کۆچڕەو
ئەهێننە ناو داڵانمەوە
چی بکەم لاورا، سیاسەت لای ئێمە لاورا!
لە دەسرازەی ناو بێشکەوە تاکوو کفن
لە لەشمانەوە ئاڵاوە، لاورا!
هەموو ڕۆژێ نان و مەراق
لەگەڵ سیاسەتا ئەخۆین، لاورا!
لە هاوسەرەکانمان زیاتر
لەگەڵ سیاسەتا ئەنووین، لاورا!
لە منداڵەکانمان زیاتر لەگەڵ ئەودا دائەنیشین، لاورا!
بەڵام لاورا، ئاخر لاورا، کوردستانم، کوردستانم
تۆ کوردستانت بیر نەچێ!
پڵنگە شیعری خۆش ناوێ!
لاورا ئەڵێ: هۆنراوەی تۆ و
پڵنگە تووڕە و برسییەکان لەیەک ئەچن.
لاورا ئەڵێ: کە شەو دادێ
لە زیکەیان ئەترسم.
هەر پێم ئەڵێت و پێم ئەڵێ:
وەک ئەنووسیی بە باڵی کۆترێ بنووسە!
بە دەنووکی چۆلەکەیەک
یاخود بە ڕوومەتی گوڵێ
بۆچی بە چڕنووکی پڵنگ؟
چی بکەم، لاورا، پڵنگ نەبووم
نە بە دەنگ و
نە بە چنگ و
نە بە سیما
بەڵام لاورا «داوە»کانی هەر چوار دەورم
تۆ ئەو «داو»انەت بیر نەچێ؟
لاورا
بە هاوارا و بانگە بانگی چیاکانم
بە هەڵسانە سەرپێی بەرد و
بە دەنگی بەرزی درەختم
زۆر پەست ئەبێ!
لاورا ئەڵێ: نزم بدوێ
مەبە بە گڤەی شێتوێت
مەبە بە چەمی زستانە و
دەنگ هەڵمەبڕە
نزم، نزم، نزم بدوێ!
چی بکەم لاورا! منیش هەمیشە هەر سروەم
لە ڕەشەبا و
مانگەشەوم لە گەرداو، لا جوانتر بووە
بەڵام ئاخر سێدارەکان لاورا!
سێدارەکانی چوار مەرگم
سێدارەکانت بیر نەچێ!
لاورا
لە وڕێنەی شەوانەم و
لە جووڵەجووڵی خەیاڵم و
لە تەقەوڕەقەی هاتوچۆی مەکۆی ژانم
دەهریی بووە و
وا خەریکە ماڵ جێ بێڵێ!
لاورا ئەڵێ: دە بە ئارامی پاڵکەوە
بە ئارامی خەو ببینە و
وەکوو ئەم خەڵکە ڕاکشێ!
چی بکەم لاورا!
منیش هەر حەز بەوە ئەکەم
بوخچەی هەورێکی شلومل سەرینم بێ.
وا حەز ئەکەم، وەک چارۆگەی
بەلەمێکی سەر ڕووی زەریا
لەبەر سایەقەی شەوێکی دڵنیادا
لەرەم نەیە!
بەڵام لاورا، ئاخر لاورا، ئەنفالەکان
ئەنفالەکانت بیر نەچێ!
لاورا ڕقی
لە ڕەنگی گریان و بۆنی
شین و شەپۆڕ ئەبێتەوە
لاورا ئەڵێ:
ئەم تەمومژە لابەرە لەسەر چاوت
ئەو پەردەیە هەڵبەرەوە لەسەر خەمت و
ڕوون بەرەوە
وەک سپێنەی چاوەکانم ڕوون بەرەوە
وەکوو قژم بریسکەت بێ و
وەکوو خوێنم قوڵپ بدە و
وەک سپیدەی گەردنیشم
شەوق بەرەوە!
چی بکەم لاورا! چی بکەم منیش
زۆر حەز ئەکەم شەپۆلی پێکەنین بمبا
زۆر حەز ئەکەم، پرشنگەکانی گۆرانیی دامپۆشن و
زۆر حەز ئەکەم، ببم بە گەڵا شیعرێکی هەڵفڕیوی نیوەشەوی باندی سەما
بەڵام لاورا! ئاخر لاورا! تۆ هەڵەبجەمکان،
تۆ هەڵەبجەمت بیر نەچێ!
لاورا نایەوێ قەت چارەی
شیعری سیاسیم ببینێ
ئەو گەلێ جار، لە ژوورەکەم دەریان ئەکات
ئەو گەلێ جار، چەکیان ئەکا و
پێناسەیان ئەسووتێنێ و
دروشمەکانیان ئەدڕێنێ!
لاورا ئەڵێ: ئەم گژەبای سیاسەتە
وەختێ کە دێت
ڕۆحی شیعر ئەژاکێنێ
شەونمیان وشک ئەکاتەوە!
لاورا ئەڵێ: ئەو شیعرانەت
ماڵیان پڕ کردووم لە دووکەڵ
لە بۆکڕووزی غەریبی
لە بۆنی گۆگردی خوێن و
لە ناڵەناڵی سێدارە و لە تەمتومانی تەنیایی
ئەو شیعرانەت، سووتوو لەسەر کورسییەکەم و جلکەکانم و چەرچەفی پاکم جێ دێڵن
لەسەر مافووری هۆڵەکەم،
جێ پێی خوێناویی جێ دێڵن،
لەگەڵ خۆیان قوڕ و لیتەی کۆچ و کۆچڕەو
ئەهێننە ناو داڵانمەوە
چی بکەم لاورا، سیاسەت لای ئێمە لاورا!
لە دەسرازەی ناو بێشکەوە تاکوو کفن
لە لەشمانەوە ئاڵاوە، لاورا!
هەموو ڕۆژێ نان و مەراق
لەگەڵ سیاسەتا ئەخۆین، لاورا!
لە هاوسەرەکانمان زیاتر
لەگەڵ سیاسەتا ئەنووین، لاورا!
لە منداڵەکانمان زیاتر لەگەڵ ئەودا دائەنیشین، لاورا!
بەڵام لاورا، ئاخر لاورا، کوردستانم، کوردستانم
تۆ کوردستانت بیر نەچێ!