پێشەکی
از کتاب:
            دوانزە سوارەی مەریوان
        اثر:
                پیرمرد (1867-1950)
        
             1 دقیقه
             1482 مشاهده
        
        
    مناڵ بووم هەرچەند بەیتی دوانزە سوارەیان بۆ ئەکردم بەو منداڵیە خۆم بە پاڵەوانێک دەزانی کە داراغا ئەیگوت: کوڕگەل فیدای هەڵمەتی شێرانەتان بم، ڕۆژێکەو ئەمڕۆ، ڕووی خاکەکەتان سپی کەن، منیش بە خەیاڵ لنگم ئەدایە، ئێجگار کە ئەیانخوێندەوە:
جوامێر ئاغای ڕەنگێنە
پڵنگی چنگ بە خوێنە
من ئەوەندەی تر شەیدای ئەبووم، ئینجا زۆر ئاواتەخواز بووم، کە بۆم هەڵکەوێ ئەم دوانزە سوارە بنووسمەوە، بەڵام هیچ بەڵگە و بناغەیەکم دەست نەکەوت، منیش ڕاست و ڕەوان باوکم چۆن لە باپیرمی بیستووە و منیش چۆن لە باوکم بیستووە وا نووسیمەوە، وە ئەمەش ڕاستییەکەیەتی... ئۆف شاعیرەکانی پێشین!