هامسەران نەسەب، هامسەران نەسەب
پیرەمێرد کەمێکی دەستکاری کردووە بە لای سۆرانیدا.
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
497 مشاهده
هامسەران نەسەب، هامسەران نەسەب
مەحبووبێم هەن، شای عالی نەسەب
نامەش موحەممەدشخص، قوڕەیشی عەرەب
دایەش ئامینەشخص، کەنیشکی وەهەبشخص
دەوری زیندەگی شەست و سێ ساڵەن
باوە و باپیرەش بەی تەرز و حاڵەن
عەبدوڵڵاشخص، عەبدولموتتەلیب، هاشم
عەبدولمەنافەن، زانینەش لازم
نە کورت نە درێژ، سپی گەندمگوون
سایەش نەکەفتەن نە ڕووی دونیای دوون
بە وەڵەد بییەن جە مەککەی ئەنوەر
چل ساڵ چاگە مەند، بی بە پێغەمبەر
سێزدە ساڵی تر ئەو خۆر جەمینە
هیجرەتی فەرموو چووە مەدینە
لە مەدینەشا تا موددەی دە ساڵ
ما لەسەر ئەمری خودای بێ زەواڵ
دەرچوو لە دنیای فانی بێ بنیاد
ئەبلە کەسێکە دڵی پێ بکا شاد
سەد و بیست و چوار هەزار پێغەمبەر
سێسەد و سێزدە ڕەسووڵی ڕەهبەر
ئیبراهیم و نووح، مووسای ئولوولعەزم
عیسا و موحەممەد بزانە بە جەزم
سەییدی کەونەین، خەتمولمورسەلین
ئەووەڵە ئەمما ئاخر و ئەووەڵین