هامسەران نەسەب، هامسەران نەسەب

پیرەمێرد کەمێکی دەستکاری کردووە بە لای سۆرانیدا.
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  536 بینین
هامسەران نەسەب، هامسەران نەسەب
مەحبووبێم هەن، شای عالی نەسەب
نامەش موحەممەدکەس، قوڕەیشی عەرەب
دایەش ئامینەکەس، کەنیشکی وەهەبکەس
دەوری زیندەگی شەست و سێ ساڵەن
باوە و باپیرەش بەی تەرز و حاڵەن
عەبدوڵڵاکەس، عەبدولموتتەلیب، هاشم
عەبدولمەنافەن، زانینەش لازم
نە کورت نە درێژ، سپی گەندمگوون
سایەش نەکەفتەن نە ڕووی دونیای دوون
بە وەڵەد بییەن جە مەککەی ئەنوەر
چل ساڵ چاگە مەند، بی بە پێغەمبەر
سێزدە ساڵی تر ئەو خۆر جەمینە
هیجرەتی فەرموو چووە مەدینە
لە مەدینەشا تا موددەی دە ساڵ
ما لەسەر ئەمری خودای بێ زەواڵ
دەرچوو لە دنیای فانی بێ بنیاد
ئەبلە کەسێکە دڵی پێ بکا شاد
سەد و بیست و چوار هەزار پێغەمبەر
سێسەد و سێزدە ڕەسووڵی ڕەهبەر
ئیبراهیم و نووح، مووسای ئولوولعەزم
عیسا و موحەممەد بزانە بە جەزم
سەییدی کەونەین، خەتمولمورسەلین
ئەووەڵە ئەمما ئاخر و ئەووەڵین