بۆ براییم پاشای بابانی نووسیوە
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
598 مشاهده
حەمد و سەنا بۆ مەلیکی «ذوالجلالعربی»
نەعت و سەلام بۆ مەهی بورجی کەمال
دێمە سەر ئەوسافی شەهی دادگەر
با قەڵەم بێ بە دەواتی نەیشەکەر
شاهێکی دەریا دڵی واڵا تەبار
داوەری دارا ڕەوشتی جەم ویقار
کێوی شەڕەف، کانی سەخا و کەڕەم
هەر کەسێ لای ئەو کە ببێتە خەدەم
ڕوتبەی ئەگاتە کەمەری ئاسمان
حاجەتی نامێنێ بە ڕوتبە و نیشان
دوشمنی ترساوە لە شمشێری ئەو
چەرخ سەری شێواوە لە تەدبیری ئەو
تالیع و بەخت هەردوو لە شوێنی گەڕان
هەردوو لە ڕێی هەردوو جیهان دوو چران
ڕەغبەتی وا داوە بە ئەربابی شەرع
ئەرز و سەما یەکە بە ئەسڵ و بە فەرع
ناوی بە ناوێکەوەیە هاونیشان
ئاگری نەمرود بۆی بوەتە گوڵستان
هەرچی کە ناوی کەڕەمی ئەو دەبا
ڕۆژێکە تاریکی لەو ناوە دەر دەبا
چۆلەکە لای بازەوە چینە دەکا
ترسە ئەر گورک مەڕ ئەبا بۆ تکا
مەهدی ئەگەر ببیە لە عەدلی خەبەر
«يَحْسَبُهُ سُنَّهَ خَيْرِ الْبَشَرعربی»
حافیزی شیرازیشخص بمایە ئەگەر
لای نەدەما هیچ لە موسەللا «ابترعربی»
بانگ ئەکەنە من هەموو ئەهلی یەقین
«إِنَّكَ فِيهَا لَمِنَ الْخَالِدِينعربی»