هەردەم دێتە گوێیم لە سۆزی دڵ سەدایێ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  487 مشاهده
هەردەم دێتە گوێیم لە سۆزی دڵ سەدایێ
دەڵێن لە دەردەداران خاڵی نەماوە جایێ
بۆ حاڵی زارم ئەگریم بە یادی زوڵفی شۆخی
بینم لەلایی ڕاوکەر مەلێکی بەستەپایێ
گوڵزاری حوسنی جوانان گەڵاڕێزانی نابێ
دیارە کە لە بەهەشتا نابێ تەفروتوونایێ
چاوم کە چاوەڕوانە بۆ دیدەنی جەماڵت
ئەوەی بەسەر ئەو هاتووە بووە بە ماجەرایێ
خالیدتخلص چاکی داوێنی پڕیە لە گەوهەری ئەشک
مەگەر بیکا بە شاباش لەسەر ڕێی مەهلیقایێ