ئەمە کام خاکە، کەوا ڕایحەی گیان دێنێ
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
568 مشاهده
ئەمە کام خاکە، کەوا ڕایحەی گیان دێنێ
دڕک و داڵی لە دڵا سونبولە و ڕەیحان دێنێ
وەکوو مورغێ کە لە ئاوارەیی ڕوو بکاتەوە باخ
دڵەکوتکێم گەییی، دڵخۆشی گریان دێنێ
شۆرە خاکێکی وەهایە گیا و گوڵی لێ نەڕوابێ
هێندە خۆشە کە شنۆی ڕەوزەی ڕیزوان دێنێ
بۆنی وەک مسکی خەتا، نە، خەتام گوت، تۆبە
تۆ بە گوڵعەنبەری دانێ، کە سەفای گیان دێنێ
ئەمە ئەو خاکەیە چەند ساڵێ لەمەوپێش بە شەرەف
جایی خانان بوو کەوا نەکهەتی جانان دێنێ
شەوێکی تیا بووم وەک وسڵی شەوی دڵداری
تا بەیانی کە سەبا، نەفخەیی ئیمان دێنێ
خالیداتخلص! ئەو بەزمی شەوانە چ خۆش و دڵکەش بوو
تێپەڕی ڕۆیی کە یادی کوڵی گریان دێنێ