ئەم دەم و لێوەی کەوا شەککەر ئەبارێنی لێی
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
547 مشاهده
ئەم دەم و لێوەی کەوا شەککەر ئەبارێنی لێی
ڕوح دێتە سەر لێو لەدووی تا دەمی شیرین بێ پێی
ڕوو دەکەیتە ئاسمان و پێدەکەنی بەو دەمە
عەقدی «ثريّاعربی» دەکا گەوهەر بە شاباشی ڕێی
مانگ کە لە نوور خەلقی بووە ڕوانییە تۆ بەو ڕووە
هەڵات و ڕووی زەرد بووە کەس لێی ناپرسێ کە کێی
گیانە بە برژانگی تۆ هێندە لەشم کونکونە
وەک بێژنگ ئەیبێژنەوە بەستەو و گۆرانی پێی
دیدەی مەستت ئەوەند خوێنی دڵی ڕشتووە
مانگی بە سوور گرتووە نایشێڵێ ئەو بەربێ لێی
کە «تاڵ» شەکری تێ ئەکەی ئەو دەمە شیرین ئەبێ
بەو لێوە شیرینەی تۆش خۆشە قسەی پێ بڵێی
لە نێرگسی فەتتانی، خالیدتخلص! گلەییت نەبێ
هەرچی تۆشی مەست دەبێ، فیتنەیێکە دێتە ڕێی