بێ دیدەنی ڕووت عاشقی تۆ خانە خەرابە

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  516 مشاهده
بێ دیدەنی ڕووت عاشقی تۆ خانە خەرابە
سەبری لە دڵا جیوەیە، یا نەقشی «بر آبفارسی»ە
ویستم کە بنووم بێیتە خەوم خاوە خەبەر لێم
خەو نایەتە لام دیدەیی بەختم کە بە خوابە
دوێ شەو بە نیگات مەست بووم و بادەم نەدەویست وا
خوێنی جگەر ئیمشەو مەیە، غەم جامی شەڕابە
بۆم ڕێ کەوێ ئەو لێوە کەوا لەعلی شەڕابە
دڵ مەستە چ دەربەستی نەی و چەنگ و ڕوبابە
خالیدتخلص، ئەگەر ئەو عومرە گرانمایە لە دەست چوو
بۆ چی دەگری قاعیدەیی عومر زیهابە