ترسی قەهرت سەری شێواند لە سوپەهری دەووار

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 3 دقیقه  775 مشاهده
ترسی قەهرت سەری شێواند لە سوپەهری دەووار
چونکو خۆت تاقی بۆ تاقی فەلەک بویتە مەدار
ئاو و ئاگر یەک ئەخەی وەک بە زگێ زابن ئەوان
شاهیدی حاڵی ئەوان «فِی الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارعربی»
حوکمی تۆ هەرچی کە ویستی هەموو ئاسانە لەلای
هەر گرێیێ قورس کە بڵێن حەللی گرانە و «دشوار»
تیشکی میهری تۆ ئەگەر شەوقی نەخستایەتە باغ
کەی بە عەشقی گوڵەوە بولبول ئەکەوتە گوڵزار
عەرش عوشرێکە کە سەرڕێژە لە دەریای کەڕەمت
یا وەکوو بڵقە لە سەر قولزومی بێ حەدد و کەنار
فەهم دەخڵێکی لە کونهی حوکمی تۆ نابێ «مەگەر»
بێتە مەساحی فەلەک میروولەیی چاڵی تار
نابێتە مەحرەمی بەزمی شەوی تۆ، زیهنی بەشەر
ڕێگە ناباتە دەبوستانی کەماڵت ئەفکار
مورغی زانین بە فەزای مەعریفەتت ڕێ نابا
گەرچی تا عالەمی باڵا بفڕێ ئاخری کار
لەو مەکانەیش خەبەرێکی لە نزیکتەوە نابێ
گەر بە دەندوکی لە سەد جێگەوە کون کا دیوار
لە وە خۆشتر لە «لەشی» زیندەوەرا وەک گیانی
وەکوو فەرمووتە - کە ڕاستیشە - نزیکتر لە دەمار
کوندەبوو، شەمشەمەکوێرە کە بە ڕۆژ نابینن
سوچی خۆیانە بۆیان نالوێ دینی دیدار
خالیدتخلص! ئەی نوقمی لە گێژاوی هەوەسدا، بگری!
لای خداوەندی کەڕەم جێ ئەگرێ ناڵەیی زار
پیرەمێرد جارێکی تر ئەم قەسیدەیەی بەم شێوەی خوارەوە وەرگێڕاوە:
سەری لێ تێک چوو لە ترسی تۆ سوپەهری دەووار
تۆ ئەگەر تاک نەبی چۆن تاقی فەلەک دێنییە کار
ئاو و ئاگر ئەخەیە یەک دوو برا بن لە زگێ
شاهیدی حاڵە ئەمە «فِی الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارعربی»
هەرچی کارێ کە ئەڵێن زەحمەتە، لات ئاسانە
تۆ کە «حَلّالعربی»ی عقودی، چییە لای تۆ «دشوار»
تیشکی ڕۆژت گەر نەدرەوشایەوە لە ناو گوڵشەندا
بولبول وا لە گوڵزار نەدەبوو بۆ گوڵ، زار
عەرش عەکسێکە لە میعشاری بیحاری کەڕەمت
یا وەکوو بڵقە لە سەر قولزومی بێ سووچ و کەنار
عەقڵی ئەم خەڵکە لە ماهییەتی تۆ تێ ناگا
بێتو میروولە بە مەساحی بخەیتە ڕوویی کار
مەحرەمی خەڵوەتی تۆ نابێ هەموو زیهنی بەشەر
ڕێگە نابینێ لەناوڕێکی کەماڵتدا ئەفکار
تەیری بیری ئێمە ناگاتە فەزای مەعریفەتت
گەرچی تا عالەمی باڵاش بفڕێ دێتە خوار
لەو مەکانەیش خەبەرێکی لە نزیکتەوە نابێ
گەر بە دەندوکی لە سەد جێگەوە کون کا دیوار
ئەمە زۆر سەیرە کە تۆ گیانی لە گیان نێزیکتری
پێشتری ڕاستە لە بینین و نزیکتر لە دەمار
بەهرە نابینێ لە ڕۆژ شەمشەمەکوێرە چ بڵێ؟
سەتری بینینی ئەوی کردووە ئەمری سەتتار
خالیداتخلص نوقمی لە گێژاوی هەوەسدا، بگری!
ڕەحمی ئەربابی کەڕەم حاسڵ ئەکا گریە و زار