تاسەی نیشتمان
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
781 مشاهده
دڵ بوو بە خوێن شەماڵ وەرە تۆ، بۆم بخۆ مشوور
توخوا لەباتی من بگەرە دەشتی شارەزوورمکان
ڕۆیی، نەما [کە ئێمە] بە خۆشی تێیا بژین
تۆ پەیکی گیانی من بە لەوێدا بە جێنشین
خەم بوو بە کێوی پیرەمەگرون بە ئاهی زار
چاو چاوگەیێکە بۆم بۆتە ئاوی سەرچنار