موژدە ئەی یاقووبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  860 مشاهده
موژدە ئەی یاقووبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت
بۆ خەمی بێ ئینتیهای دووری، دەمی پایان گەیشت
بێرە دواوە، گیان لەسەر لێوم کە یاری نازەنین
هەر وەکوو عیسای مەریەم بۆ عیلاجی گیان گەیشت
کێوی خەم، با، با لەناوی با، ئەوا بادی سەبا
هات لەتەکیا بۆنی تۆزی مەقدەمی جانان گەیشت
دڵ کە گیرا بوو لە داخی دورییا، ڕزگاری بوو
چونکو دەنگی پێکەنینی ئەو گوڵی خەندان گەیشت
«خالیدتخلص!» ئەی مورغی گوڵستانی وەفا، ناڵەت نەبێ
وا بەهار بۆ گیانی سەرمابردەڵەی زستان گەیشت