خەوێکم دیبوو دوێ شەو، چۆن خەوێک بوو ناوی شەککەر خواب
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
938 مشاهده
خەوێکم دیبوو دوێ شەو، چۆن خەوێک بوو ناوی شەککەر خواب
کە دار خورمای هیوام هێشووی هەموو پڕ ڕەونەق و شاداب
نیگا مول، چیهرە گوڵ، خەت سونبول و، قەد سەرو و، لێو شەککەر
بە برژانگ نەشتەر و، مووی بۆنی خۆشتر بوو لە مشکی ناب
سکەندەر کەوتە تاریکی بە شوێن ئاوی حەیاتا و من
لە تاریکی شەوا دۆزیمەوە ڕێی ڕاستی چەشمەی ئاب
قییامێکی بە قامەت دا قیامەت هات بە «قد قامتعربی»
وەکوو مەحشەر بوو، تاقی ئەبرۆیانی، بۆم بووە میحراب
شەوی یەڵدا لە ڕۆژی مەحشەر پەیدا بوو نەمزانی
کە ئەو تاریکییە زوڵفی ئەوە وا پڕ لە پێچ و تاب
چ تەشبیهێکە من دەیکەم هەزار بار لێی پەشیمانم
کە خوا ئەیزانێ مانەندی نییە ئەمسالی ئەو نایاب
لە بەر پێیا لە ناو خاکا ئەگەوزارم و لەلام وابوو
کە خاک و خۆڵی ڕێی ئەو بۆم بووەتە دۆشەکی سەنجاب
لە شەوقی شەمعی ڕووی پەروانە ئاسا کەوتمە لەرزین
لە هەر تاوێکی مووی داوێ ئەهات و ئەبوە سەد قوللاب
لە عومری خۆم شەوێکی وام نەدی، بەو ڕەنگە نوورانی
ئەگەرچی ژووری تاریک و شەوێکی بێ چرا و مەهتاب
سەرا پام بوو بە چاو بۆ دیتنی ڕوخساری پڕ نووری
لە هەر چاوێکما جیلوەی ئەکرد ئەستێرەیی شەوتاب
ئیشارەت سەد بەشارەت بۆ خەوی دوێ شەو کە دیم «خالیدتخلص!»
نەخوش بووم و ئەوا بۆم هات دەوای گوڵشەککەر و عونناب