موژدە ئەی یاقووبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  858 بینین
موژدە ئەی یاقووبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت
بۆ خەمی بێ ئینتیهای دووری، دەمی پایان گەیشت
بێرە دواوە، گیان لەسەر لێوم کە یاری نازەنین
هەر وەکوو عیسای مەریەم بۆ عیلاجی گیان گەیشت
کێوی خەم، با، با لەناوی با، ئەوا بادی سەبا
هات لەتەکیا بۆنی تۆزی مەقدەمی جانان گەیشت
دڵ کە گیرا بوو لە داخی دورییا، ڕزگاری بوو
چونکو دەنگی پێکەنینی ئەو گوڵی خەندان گەیشت
«خالیدناسناوی ئەدەبی!» ئەی مورغی گوڵستانی وەفا، ناڵەت نەبێ
وا بەهار بۆ گیانی سەرمابردەڵەی زستان گەیشت