ئای چ ناوێکە کە بەو سککەیی دین کەوتە ڕەواج
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
773 بینین
ئای چ ناوێکە کە بەو سککەیی دین کەوتە ڕەواج
شاری بێ دینی و کوفری هەموو خستە تاڕاج
نۆکەر و بەندەیی ئەو خەڕقە شڕێکیان لەبەرا
سەر، لە ئاسمانی غینا، نەنگە لەلایان سەری تاج
زاتی نەبوایەتە «ناودێن»ێکی دەریایی وجوود
تاڵ و شیرین نەئەما تێکەڵ ئەبوو، عەزب و ئوجاج
کە نەبی و وەلی سەرمەستی شەڕابی ئەو بوون
«إِبنِ عُمرانعەرەبی» «أَرِنِیعەرەبی» بێژە و «أَنَا الْحَقعەرەبی» حەللاج
«لِی مَعَ اللهعەرەبی» کە سەریری شەرەفە بۆ زاتی
بوو بە پێلیکانەیی ئەو تەختەیی، میعڕاج
دامەنت بێتە دەسم جارێکی کە پێش مردن
بەری نادەم بە دوو سەد ئاچمەز و دامی لاجلاج
خۆزگە ئەو ڕۆژی ڕووت شەوقی بە کاشانەم ئەدا
مانگی چواردەم نەدەویست خۆبنوێنی شەوی داج
چەند بناڵم بە غەمی دورییەوە سەد قۆناغ
«واری العيش لمثواك تهز الاحداجعەرەبی»
«خالیدناسناوی ئەدەبی» ئەم وەسفە لەبەر خۆیەتی ناوی دەرکا
چونکو وەک ئاوێنەی ڕۆژ، نابێ بە سەیقەل موحتاج