ڕەق هەڵاتم

از کتاب:
تاریک و ڕوون
اثر:
هیمن (1921-1986)
 1 دقیقه  1913 مشاهده
من لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم
من لە ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاو زەق هەڵاتم
کوا بەخۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟
من لە ترسی زللە و باتووم و دار و شەق هەڵاتم
هەر بەپێیان و بەکۆمەکۆمە گەیمە ئەم وڵاتە
ڕەنگە پێت وابێ بەسواری مایەنی گوێ لەق هەڵاتم
«نۆکەری بێگانە ناکەم» هاتە جێ فەرمایشی خۆم
وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم