کارەسات

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  694 مشاهده
باڵندەیەک
چرپاندی بە گوێی گوڵێکدا
گوڵە گیان!
لەچکە سەوزەکەت نەختێ لادە
با خونچەی دەم
تاسەی ئەوینم بشکێنێ
ئاونگی شەرم
بەسەر گۆنای گوڵدا خوشی
وتی شێتە!
ها... ئەو هەورە چۆن دەڕوانێ؟
حەیام دەچێ
ئارام بگرە تا سبەینێ!
هەور گوێی لێ بوو
نەڕڕەی گوڕبن
شریخ و هۆڕی خستە باخ و
بوو بە تەرزە
دەمەو بەیان
کە باڵندە هات بۆ جێژوان
چەند دڵۆپێ خوێنی سوور و
سێ چوار تیکە لەچک مابوو
لە ئەو گوڵە باڵابەرزە