بۆ کاوە، شاهۆ، نیما

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  705 مشاهده
ئەی کاوە گیان!
لەمێژ ساڵە
زوحاک بە سەرمانا زاڵە
بادەی جامی مارەکانی
خوێنی لاوی کرچ و کاڵە!
ئەی شاهۆ گیان!
چیا دەبێ، لە دەروونیا
بچرێکێنێ لوولەی تفەنگ
ئەوینداران بۆ ئازادی
لەسەر دوندی
بڵێن قام و بەستە و ئاهەنگ
کاوەی دلێر
بۆ ڕاپەڕین چیای ئەوێ
بۆ حەسان و پاڵ پێوەدان
قەڵای ئەوێ!
ئەی نیما گیان!
پەلکەی کچی هیواکانم بهۆنەوە
وشە یاخییە بێ لانەکان
دەستەمۆ کە، وێنەی فیشەک
شیعرێک بڵێ بۆ هەژاران ببێ بە چەک
شاهۆ، کاوە!
من بەڵێنم بە گەل داوە
حەماسەیەک بخوڵقێنین
نیما بیکا بە هۆنراوە!