جەردە هاتن
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
1 دقیقه
624 مشاهده
هاوارم کرد:
لە خەو ڕابن
جەردە دڵی شاری کرۆژی
گوێتان نەدا
چاوتان لە ناو شەوارەدا
پتر قووچان
گوانی شەوتان لە دەم نابوو
شیری تاریکیتان ئەمژی!
جەردە هاتن، جەردە هاتن!
گەنجینەکانیان تاڵان کرد
خوێیان کردە ڕووبارەکان
ئیسک و پرووسکی شاریان شکان!
لە ژێر تەوژمی پۆستاڵا
هەناسەیان لە نێو سینگتانا حەپسان
تەنانەت ئاخ...
دەفری شەویان
لە ئەستێرە و مانگ داتەکان!
لە خەو ڕابن
جەردە دڵی شاری کرۆژی
گوێتان نەدا
چاوتان لە ناو شەوارەدا
پتر قووچان
گوانی شەوتان لە دەم نابوو
شیری تاریکیتان ئەمژی!
جەردە هاتن، جەردە هاتن!
گەنجینەکانیان تاڵان کرد
خوێیان کردە ڕووبارەکان
ئیسک و پرووسکی شاریان شکان!
لە ژێر تەوژمی پۆستاڵا
هەناسەیان لە نێو سینگتانا حەپسان
تەنانەت ئاخ...
دەفری شەویان
لە ئەستێرە و مانگ داتەکان!