خۆری زەردەپەڕ
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
1 دقیقه
1009 مشاهده
ناوێرم بانگت کەم، شوێن دەنگم هەڵدەگرن
ناوت لێم زەوت ئەکەن، هاوارم سەردەبڕن
بۆنی دەم دەکەن و بۆ نێو دڵ دەڕوانن
ئەوین و ئازادی هەردووکیان تاوانن
ئاواتم گشت مردن لە نێو ئەم تەلبەندە
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازندە
دوا گەڵای زەردی بەر هەناسەی زریانم
بەهارم نەدیوە، من خەڵکی زستانم
ڕاوچی هەر بە باڕی لە ڕکەی ئاخنیم
خوێنی لە دەمار و ئاوی لە لەش چنیم
بەربینگی لێگرتووم مۆتەی ئەم شەوگارە
بۆ هەر لا دەڕوانم وەردیانە و شۆڤارە
بەڵام هەر دەڕووخێ قەڵاچەی بێدادی
ئەخەمڵێ وەرزی ژین بە تیشکی ئازادی
داخەکەم ئەو ڕۆژە بە چاو خۆم نابینم
وەک خۆری زەردەپەڕ لاواز و بێ تینم
بە کامی دڵی خۆم ساتێکم ڕانەبرد
لە باخی ژیاندا گوڵێکم بۆن نەکرد