بۆ کچێکی قەرەج

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  671 مشاهده
کچێکی قەرەجم خۆش دەویست
ئەو ڕازی ئەوینی فێر کردم
وەک شەماڵ
ڕۆحێکی ئازاد و ڕەها بوو
من دەمویست لە تەکیا بژیم و
بە دەوریا سنوورێک بکێشم
هەرێمی ئەوینی بۆ بکەم بە سامان!
ڕۆژێک لای ئێوارە
گەردەلوول بە زەبر
جاڕیدا بە گوێچکەی هۆبەدا
خێڵی گوڵ چۆڵی کەن بۆ بەفر!
من لە پشت پەنجەرەی دڵمەوە ئەگریام
ئەویش وەک خۆرەتاو
لە ئاسۆی شارەوە ئاوا بوو!
ئیتر لەو ڕۆژەوە
من بووم بە قەرەج و
ئەو بوو بە نیشتمان!